فڕۆکەخانەی قاهیرە.. لەفەی شاورمە بەمەبەستی قاچاخچێتی بەکاردەهێندرێت

لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی میسر بڵاوکرایەوە کە لە هەوڵێکی سەیردا بەمەبەستی بردنەدەرەوەی پارە لە رێگای فڕۆکەخانەی قاهیرەوە بە قاچاخ، کەسێک دەستگیرکرا کە پارەکانی کردبووە ناو چەند لەفەیەکی شاورمەوە.

سەرچاوەیەک لە فڕۆکەخانەکەی قاهیرە لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی ڤیتۆ ئاماژەی بەوە کردووە، توانیان سەرنشینێکی میسری دەستگیر بکەن کە بەرەو کوێت دەڕۆیشت کە هەوڵیدا یەک ملیۆن و 253 هەزار لیرە بە قاچاخ لەناو ژەمێکی شاورمەدا بەرێتە دەرەوەی وڵات.

ئەوەشی خستەڕوو، بەرپرسانی فڕۆکەخانەکە گومانیان لە سەرنشینێکی میسری کرد کە لە کارێکی نایاسایی تێوەگلابێت و لەکاتی پشکنینی جانتاکانیدا بڕە پارەیەکیان دۆزییەوە کە لەناو چەند لەفەیەکی شاورمەدا شاردبوویەوە بۆ چەواشەکردنی کارمەندانی ئاسایش و دوای دەستگیرکردنی رێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو هاوڵاتییە گیراوەتەبەر.

بابەتی پێشتر

تیمێکی زانایان ئێسکی بەبەردبووی دایناسۆرێکیان دۆزیەوە کە 99 ملیۆن ساڵ پێش ئێستا ژیاوە

بابەتی دواتر

لە پێكدادانی سێ ئۆتۆمبێلدا سێ كەس برینداربوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share