شارەوانیی سلێمانی: شەقامێکی دیکەی سلێمانی بەربەستدەکرێت

بە مەبەستی دروستکردنی دوو ئەندەرپاس، شەقامێکی دیکەی سلێمانی بەربەستدەکرێت.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سبەینێ 13ی تەمموزی 2024، شەقامی سەرەکیی هەواری شار لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتیی کۆمپانیاکانی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی بازرگانی بە ئاڕاستەی پارکی هەواری شار بەربەستدەکرێت.

دەشڵێت، بەربەستکردنی شەقامەکە بە مەبەستی فراوانکردنی شەقامی سەرەکیی “هەواری شار و دروستکردنی دوو ئەندەرپاس”ە، لە چوارچێوەی کارەکانی (پرۆژەی یەکتربڕی سەر شەقامی ھەواری شار).

شارەوانیی سلێمانی، باس لە ئەوەش دەکات، شۆفێران دەتوانن “شەقامەکەی تەنیشتی” وەک جێگرەوە بەکاربهێنن کە بۆ ئەو مەبەستە دروستکراوە.

 

بابەتی پێشتر

نووستنی تەندروست بۆ منداڵ چییە؟

بابەتی دواتر

عێراق و ئەمریکا تاوتوێی جێگیرکردنی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دەکەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و 100…
Total
0
Share