نووستنی تەندروست بۆ منداڵ چییە؟

جگەلە بۆماوە، بوونی پەیوەندییەكی سەقامگیر لەنێوان دایك و منداڵ پەیوەندییەكی پتەوی بە زیرەكییەوە هەیە

پزیشکێکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان، لەبارەی نووستنی تەندروست بۆ منداڵان-ەوە دەدوێت.

د. پشدەرعەبدوڵا، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان، لەبارەی نووستنی تەندروست بۆ منداڵان چەند رێنماییەک دەخاتەڕوو.
1.دەبێت منداڵ کاتی نووستن و کاتی هەستان لە خەو دیاریکراوبێت و بڕی پێویست بخەوێت، واتە هەموو رۆژێک لە کاتی دیاریکراودا بخەوێت و لەخەو هەستێت.
2. نابێت جیاوازی کاتی نووستن و هەستان لەو رۆژانەی کە ناچێت بۆ قوتابخانە لەگەڵ ئەو رۆژانەی کە دەچێت بۆ قوتابخانە لە یەک کاتژمێر زیاتربێت.
3. پێویستە منداڵ لە دەرەوەی ژووری نووستن بڕی پێویست وەرزش و یاری بکات.
4. ژووری نوستن پێویستە بێدەنگ و تاریک یان رووناکی زۆر کەمبێت.
5. ژووری نووستن پێویستە پلەیەکی گەرمیی گونجاوی هەبێت واتە نابێ سارد یان گەرمبێت.
6.نابێت لە ژووری نووستن منداڵ سزا بدرێت.
7. نابێت لە ژووری نووستن تەلەفزیۆن هەبێت.
8. پێش نووستن نابێت چا، کۆلا، چوکلێت، کۆفێ بدرێت بە منداڵ.
9. دەتوانیت پێش نووستن ژەمە خواردنێکی سووک بدەیت بە منداڵ بۆ ئەوەی لە برسێتیا خەبەری نەبێتەوە.

 

بابەتی پێشتر

گەنجێک لە زێی گەورەدا خنکا

بابەتی دواتر

شارەوانیی سلێمانی: شەقامێکی دیکەی سلێمانی بەربەستدەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی جیهانی پلانی خۆی بۆ کەمکردنەوەی تووشبووانی هەوکردنی پەردەی مێشک لە سلێمانی و هەڵەبجە راگەیاند

ئەمڕۆ رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بە هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستیی عێراق پلانی خۆیان بۆ کەمکردنەوەی حاڵەتەکانی تووشبووانی منداڵان بە…
Total
0
Share