گەنجێک لە زێی گەورەدا خنکا

گەنجێکی تەمەن 38 ساڵان لە ئاوی زێی گەورەدا خنکا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دهۆک لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، گەنجێکی تەمەن 38 ساڵان لە ئاوی زێی گەورەدا لە نزیک کۆمەڵگەی هێتوت خنکا.

بەپێی راگەیەندراوەکە، گەنجەکە ناوی (بارزان سەفەر)ە و خەڵکی شاری دهۆک-ە.

پۆلیسی دهۆک دەڵێت، تەرمی گەنجەکە دۆزراوەتەوە و رەوانەی پزیشکی دادوەریی دهۆک کراوە.

 

 

بابەتی پێشتر

نەتەوە یەکگرتووەکان: تاوەکو ئەم بەروارە ژمارەی دانیشتووانی جیهان کەمدەبێتەوە

بابەتی دواتر

نووستنی تەندروست بۆ منداڵ چییە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share