زانیاریی نوێ لەبارەی دابەزینی نرخی سووتەمەنی لە هەرێم هاوشێوەی عێراق

بریكاری وەزارەتی نەوتی عێراق رایدەگەیەنێت، كار بۆ هاوتاكردنی نرخی سووتەمەنی لە هەرێمی كوردستان هاوشێوەی عێراق دەكەین و دەشڵێت، “مافی هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستانە هاوشێوەی ناوچەكانی دیكەی عێراق بە هەمان نرخ سووتەمەنییان بۆ دابینبكرێت”.

د. عیزەت سابیر، بریكاری وەزارەتی نەوتی عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەمڕۆ وەزارەتی نەوتی عێراق كۆبوونەوەیەكی لە سلێمانی ئەنجامدا كە تایبەت بوو بە چەند پرسێكی گرنگی بواری وزە كە لیژنەیەكی هاوبەشی بەڕێوەبردن بۆ چەند كێڵگەیەكی غاز و نەوتی بەسرە هەیە لە نێوان كۆمپانیای تۆتاڵی فەرەنسی و كۆمپانیای وزەی قەتەری و وەزارەتی نەوتی عێراق کە پڕۆژەیەكی گەورەیە دەتوانێت كارەبا لە وزەی خۆر بەرهەمبهێنێت و كار بۆ زیادكردنی بەرهەمی نەوت دەكات و ئەو پڕۆژەیەی كاری لەسەر دەكەن دەتوانرێت چەندین هەلی كار بڕەخسێنن و ئەمڕۆ سەبارەت بە پڕۆژەكانیان كۆبوونەوەیەكیان لە سلێمانی ئەنجامدا.

لەبارەی دابەزینی نرخی سووتەمەنی لە هەرێمی كوردستان هاوشێوەی عێراق، بریكاری وەزارەتی نەوتی عێراق وتی، “مافی هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستانە هاوشێوەی ناوچەكانی دیكەی عێراق سووتەمەنییان بۆ دابینبكرێت و لە مانگی 11ی ساڵی رابردوو توانیمان 50 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بە نرخی پاڵپشتی كراو بۆ هەرێمی كوردستان دابینبكەین و كار بۆ ئەوە دەكەین نرخی سەرجەم جۆرەكانی سووتەمەنی لە هەرێمی كوردستان هاوشێوەی عێراقی لێبكرێت، هەرچەندە حكومەتی عێراق چەند تێبینییەكی لەسەر شێوازی كاركردنی پاڵاوگەكان لە هەرێمی كوردستان هەیە”.

بابەتی پێشتر

پێشبینییەكان بۆ كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی راگەیەندرا

بابەتی دواتر

ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان بۆردومانكرا و دوو كەس برینداربوون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆكی ئۆكرانیا گەیشتە ئەمریكا

سەرۆكی ئۆكرانیا گەیشتە ئەمریكا و بڕیارە لەگەڵ سەرۆكی ئەو وڵاتەدا كۆببێتەوە. ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی، سەرۆكی ئۆكرانیا…
Total
0
Share