وەزارەتی داد-ی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێم هۆبەی تۆمارکردنی پرۆژەکانی نیشتەجێبوون دەکرێتەوە.
وەزارەتی داد-ی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بە واژۆی وەزیری داد-ی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاردرا بە کردنەوەی “هۆبەی تۆماری پرۆژەکانی نیشتەجێبوون” لە ناو بەڕێوبەرایەتییەکانی تۆمارکردنی خانووبەرە لە پارێزگاکانی (هەولێر، دهۆک، سلێمانی و هەڵەبجە)، و ئیدارە سەربەخۆکانی (سۆران، زاخۆ، راپەڕین و گەرمیان)، بەمەبەستی تۆمارکردنی سەرجەم پرۆژە نیشتەجێبوونەکانی وەبەرهێنان.
وەزارەتەکە دەڵێت، لێپرسراو و فەرمانبەرانی ئەو هۆبانە تەواو تەرخاندەکرێن بۆ تۆمارکردنی کاروبارەکانی (یەکبوون و جیاکردنەوەی) سەرجەم پرۆژەکانی نیشتەجێبوون.
باس لەوەش دەکات، ئەم بەیانە لە رۆژی دەرچوونیەوە جێبەجێدەکرێت و لەرۆژنامەی رەسمیی “وەقایعی کوردستان” بڵاودەکرێتەوە.