وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراقی ئۆپەراسیۆنێكی هاوبەشیان ئەنجامدا.
بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 10ی تەمموز ، لیوای 14ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە، بە هاوبەشیی لەگەڵ لیوای 50ی پیادە و فەوجی مغاویری سەربە فیرقەی 14ی سوپای عێراقی، ئۆپەراسیۆنێكی هاوبەشیان ئەنجامدا.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە ئۆپەراسیۆنەكەدا هەردوو گوندی كوشاف، بناری چیای قەرەچووخ و كەناری رووباری زێی گەورە كێوماڵ كران، بەمەبەستی گەڕان و پشكنین بە دوای حەشارگە و مۆڵگەی چەكدارانی تیرۆریستی داعش لە ناوچەكەدا.