لەبارەی خەرجنەکردنی مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی کارەباوە روونکردنەوە دەدرێت

وەزارەتی کارەبای هەرێم لەبارەی خەرجنەکردنی مووچەی فەرمانبەرانیەوە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ”بەنووسراوی رەسمی ئەو تێبینییانەی بۆمان هاتبوو چارەسەرمان کردوون”.

لەراگەیەندراوێکدا وەزارەتی کارەبای هەرێم ئاماژە بەوە دەکات، ”وەزیری كارەبا لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان لەسەر هێڵە بۆ چارەسەركردنی خێرای ئەو كێشەیەی بووەتە هۆی خەرجنەكردنی مووچەی وەزارەتەكەمان”.

دەشڵێت، ”هەمووان ئاگاداردەكەینەوە، وەزارەتی کارەبا بەنووسراوی رەسمی ئەو تێبینییانەی لە راپۆرتی هەردوو دیوانی چاودێریی فیدراڵی و هەرێمدا هاتبوو چارەسەركردووە و لەو پێناوەشدا خەرجیی مووچە و تەواوی شایستە داراییەكانی پۆلیسی كارەبای هەرێم لەسەر میلاكی وەزارەتمان بۆ سەر میلاكی وەزارەتی ناوخۆ گواستراوەتەوە”.

بابەتی پێشتر

رێكارەكانی پێدانی زەوی بە فەرمانبەران خێراتردەكرێن

بابەتی دواتر

سودانی پەیامێك ئاراستەی لایەنە براوەكانی كەركوك دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share