رێكارەكانی پێدانی زەوی بە فەرمانبەران خێراتردەكرێن

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، رێكارەكانی پێدانی زەوی بە فەرمانبەران خێراتردەكرێن و ئەمڕۆ كۆبوونەوەیەك بۆ ئەو مەبەستە ئەنجامدرا.

بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، رێكارەكانی پێدانی زەوی بە فەرمانبەران لەلایەن شارەوانیی سلێمانییەوە خێراتردەكرێن و بەمەبەستی ئامادەكاریی زیاتر لە پڕۆسەی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا بەپێی ئەو زەوییانەی كە سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئامادەیكردوون بۆ دابەشكردن، ئەمڕۆ سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ نوێنەری یەكێك لەو فەرمانگانە ئەنجامدا كە كێشەیان لەو زەوییانە هەیە كە بۆ دابەشكردنی بەسەر فەرمانبەران دانراوە.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، “كۆبوونەوەكان بەردەوامیدەبێت لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ چارەسەركردنی هەر كێشە و گرفتێك لەو زەوییانەی كە ئامادەكراون بۆ دابەشكردن”.

بابەتی پێشتر

لەبارەی تابلۆی ئۆتۆمبێلەوە هاتوچۆی هەڵەبجە هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

بابەتی دواتر

لەبارەی خەرجنەکردنی مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی کارەباوە روونکردنەوە دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزینی بەخۆوە بینی و 100…
Total
0
Share