لەسەر گواستنەوەی نەوت شەڕ روویدا و کوژراو و بریندار هەن

لە پاڵاوگەی کار شەڕ روویدا، دوو کەس کوژران و کەسێکی دیکە برینداربوو.

پەیامنێرمان لە شاری هەولێر پێیڕاگەیاندین، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە پاڵاوگەی کار، لە قەزای خەباتی سەر بە  پارێزگای هەولێر، لەسەر گواستنەوەی نەوت و لەکاتی نۆرەگرتنی تانکەرەکان، شەڕ لەنێوان شۆفێران و پاسەوانانی کارگەکە دروستبووە.

وتیشی، لە ئەنجامی شەڕەکەدا دوو کەس کوژران و کەسێکی دیکەش برینداربوو.

بابەتی پێشتر

8ی تەمموز.. هەنگاوێك بۆ راستكردنەوەی رێرەوی حزب و كۆتاییهێنان بە تۆقاندن

بابەتی دواتر

بەهۆی بڕیارێکی بانکی ناوەندییەوە کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕکردنی دراو مانگرتنیان راگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share