تەرمی مێردمنداڵێک کە پیشەی پاسەوانی بووە لە کۆمپانیایەک دۆزرایەوە

ئەرشیف – ناحیەی سەنگەسەر

شەوی ڕابردوو تەرمی مێردمنداڵێک لە ناحیەی سەنگەسەر دۆزراوەتەوە کە لە جێگەی باوکی بۆ پاسەوانی ڕۆیشتووەتە کۆمپانیایەکی دروستکردنی قیر.

بەپێی ڕاگەیەندراوێک کە وێنەیەکی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا نێردراوە پۆلیسی ڕاپەڕین دەڵێت، ” شەوی ڕابردوو کاتژمێر 7:00 تەرمی گەنجێک بە ناوی (م . ح . ش ) تەمەن 17 ساڵان، پیشەی خوێندکار، دانیستووی گوندی (دوگۆمان) سەر بە ناحیەی سەنگەسەر ـ قەزای پشدەر (قەڵادزێ) گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی، پاش توێکاری بۆ لاشەکەی دەرکەوت شوێنەواری یەک فیشەکی چەکی جۆری کڵاشینکۆف بەسەریەوە هەیە کە بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، پێدەچێت ڕوداوەکە خۆکوژی بووبێت”..

پۆلیس ئاشکرایکردووە، ” پاش ئاگادارکردنەوەی هێزەکانمان دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی ڕوداوەکە و دوای توێکاری بۆ لاشەکەی و گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاساییی ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە و دەستگیراوە بەسەر چەکی بەکارهاتوو”.

بە وتەی باوکی ئەو مێردمنداڵە، ئەوان چەند ساڵێکە لە گوندی بانوەقەل حەرەسی کۆمپانیایەکی قیرن، کوڕەکەشی لەبری ئەو چووەتە کۆمپانیاکە، بەڵام ئاگاداریان کردووە کە کوڕەکەی گیانی لەدەستداوە.

بابەتی پێشتر

تەندروستیی هەرێم لەبارەی جۆرێک دەرمانی نەخۆشی شەکرە ئاگاداری هاوڵاتییان دەکاتەوە

بابەتی دواتر

سەنتەری ڕوناکبیریی کەرکوک تا کاتێکی نادیار داخرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share