بەتۆمەتی سووتاندنی نزیکەی 100 دۆنم وەردی گەنم 2 کەس دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی رووداوێکی ئاگرکەوتنەوەوە بنکەی پۆلیسی دارستانی عەربەت دوو کەسی دەستگیرکرد.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ئەوەی خستەڕوو، ”دوای ئەوەی لە 5ی تەموز ئاگار لە سنووری گوندەکانی بێستان سوور و کاژاو کەوتەوە مەفرەزەیەک لەکارمەندانی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی عەربەت گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و بەتۆمەتی کردنەوەی ئاگرەکە دوو کەس لە شوێنی رووداوەکە دەستگیرکران”.

سەبارەت بە زیانەکانی ئەو ئاگرە ئەوەی ئاشکراکردووە، ”بەهۆی ئەو ئاگرەوە نزیکەی 100 دۆنم وەردی گەنم، پێنج کورەی هەنگ، باخی هاوڵاتییەک و عەرەبانەیەک داری وشک سووتان”.

دەشڵێت، پەڕاوی لێکۆڵینەوە لە بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی عەربەت کراوەتەوە بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی بەرامبەر تۆمەتبار.

بابەتی پێشتر

باشترین چەرەساتەکان بۆ دابەزاندنی کێش

بابەتی دواتر

چۆن ئەژمارەكانت دەپارێزیت؟ 10 ملیار وشەی نهێنی دزەیپێكراوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی چەمچەماڵ: دەنگۆی بەکارخستنی کامێراکانی نێوان سلێمانی-چەمچەماڵ دوورە لە راستییەوە

هاتوچۆی چەمچەماڵ، رایدەگەیەنێت، “دەنگۆی بەکارخستنی کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەویی نێوان سلێمانی-چەمچەماڵ دوورە لە راستییەوە”. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی چەمچەماڵ لە راگەیەندراوێکدا…
زیاتر ببینە

کاتی دەستپێکردنی بەفربارین ئاشکراکرا

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، لە ئەمشەوەوە بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەکان دەستپێدەکات. بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم…
Total
0
Share