ئاژانسی چاودێریکردنی گۆڕانکاریی ئاووهەوا لە یەکێتیی ئەوروپا بڵاویکردەوە، بەهۆی بەرزبوونەوەی بەردەوامی پلەی گەرمی لە جیهاندا ئەمساڵ دەبێتە گەرمترین ساڵ لە مێژوودا.
ئاژانسەکە ئاشکرایکردووە، لە مانگی حوزەیرانی ساڵی رابردووەوە هەموو مانگێک گەرمتربووە، بە ساڵی رابردووتری خۆی، مانگی حوزەیرانی ئەمساڵیش گەرمترین بووە لە مێژوودا.
باسیلەوەشکردووە، ئەمساڵ لە ساڵی رابردوو زیاتر پلەی گەرمی بەرزبوونەوەی خۆیەوە بینیوە، ئەمەش بەهۆی دیاردەی ئالنینۆ کە پلەی گەرمی هێناوەتە ئاستێکی پێوانەیی.
فردریک ئوتو کە زانایەکی بواری ئاووهەوایە لە پەیمانگەی جرانسام لە زانکۆی ئیمپریال کۆلێج لە لەندەن دەڵێت، ئێمە ناتوانین رێگری لە دیاردەی ئالنینۆ بکەین، بەڵام دەکرێت سوتانی نەوت و گاز و خەڵوز بوەستێنین.