بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە 149 هەزار و 100 دینار مامەڵەی پێوەكرا.

بەیانیی ئەمڕۆ یەكشەممە، لە كاتی كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، 100 دۆلار بە 148 هەزار و 900 دینار مامەڵەی پێوەكراوە.

بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار لە كاتێكدایە كە حكومەت و بانكی ناوەندیی عێراق چەند بڕیارێكیان بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار گرتووەتەبەر و بەبڕوای بەشێك لە پسپۆڕانی بواری ئابوری، بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەهۆی زۆربوونی خواستە و لەهەمانكاتدا كەمكردنەوەی بڕی خستنەڕووی دۆلارە لە لایەن بانكی ناوەندیی عێراقەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کارەبای سلێمانی هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

کارەبای سلێمانی لەبارەی پسوڵەوە هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری هاوڵاتییانی سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکەمان دەکەینەوە،…
Total
0
Share