پەرلەمانتارێك: مووچەی هێزە ئەمنییەكان 10 رۆژی دیكە دوادەكەوێت

پەرلەمانتارێكی كورد رایدەگەیەنێت، وردبینیی لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەكان 10 رۆژی دیكەی پێویستە، دیوانی چاودێری دارایی عێراق دێتەوە بۆ هەرێم بۆ وەرگرتنی زانیاری.

سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، دوای پەیوەندی لەگەڵ عەممار سوبحی سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی عێراق، بۆ بەدواداچوونی وردبینیی لیستی هێزە ئەمنیەکان پێیوتووە كە، “لە ئەنجامی وردبینیی لیستەکان، داوای زانیاریمان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە بەهۆی بوونی تێبینی لەسەر لیستی هێزە ئەمنیەکان، حکومەت درەنگ رەزامەند بووە بەپێدانی زانیاری لەسەر لیستەکان”.

وەك ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی پێدا، سەرۆكی دیوانی چاودێریی دارایی ئەوەشی وتووە، وەفدێكی چاودێری دارایی سەردانی هەرێم دەكات و پێویستیان بە 10 رۆژی دیکەیە بۆ تەواوکردنی راپۆرتی وردبینی.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی ساڵی نوێی كۆچی: ببێتە مایەی قووڵكردنەوەی تەبایی و پێكەوەژیان

بابەتی دواتر

لە ئامێدی ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و شۆفێرەکەی برینداربوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەڤاڵ ئەبوبەكر: تیمەكانی بەرگریی شارستانی لە هەوڵدان بۆ دەرهێنانی قوربانییانی ڕووداوەكە

پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، تیمەكانی بەرگریی شارستانیی سلێمانی لە هەوڵدان بۆ دەرهێنانی قوربانییانی ڕووداوەكە و دەشڵێت، هاوڵاتییان دڵنیادەكەینەوە كە…
Total
0
Share