لە سنووری رەواندز ئاگر كەوتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران رایدەگەیەنێت، بە هۆكارێكی نادیار ئاگر لە سنووری قەزای رەواندز كەوتەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، بە هۆكارێكی نادیار ئاگر لە پووش و پەڵاشی پارچە زەوییەك لە سنووری قەزای رەواندز كەوتەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردوو، سێ تیمی ئاگركوژێنەوەی بنكەكانی بەرگریی شارستانیی رەواندز، سۆران و دیانا گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و ئاگرەكەیان كۆنترۆڵكرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فراکسیۆنی گۆڕان لەبارەی ڤیدیۆی سزادراوانی بادینانەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان لەبارەی ڤیدیۆی سزادراوانی بادینانەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندووە، ئەوەی لە ڤیدیۆکاندا وتراوە لەگەڵ…
زیاتر ببینە

هەنگاوی بەپەلە بۆ چارەسەری كێشە مووچە دەستیپێكرد و واژوو كۆدەكرێتەوە

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، لە ئەنجومەنی نوێنەران دەستكرا بە كۆكردنەوەی واژوو بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشەی…
Total
0
Share