فەڕەنسا: ئەگەری سەرهەڵدانەوەی داعش لە عێراق و سوریا هەیە

وەزیری بەرگریی فەڕەنسا لە چاوپێكەوتنێكدا ئاشكرایكردووە،  ڕێكخراوی “دەوڵەتی ئیسلامی” ڕەنگە جارێكی دیكە لە عێراق و سوریا سەرهەڵبداتەوە.

لە چاوپێكەوتنێكدا لە بەرنامەی “پرسیاری سیاسی” لە تەلەفزیۆنی لۆ مۆندی فەڕەنسی، فلۆرێنس پارلی، وەزیری بەرگریی فەڕەنسا ئەمڕۆ دووشەممە 11ی كانونی دووەم، ڕایگەیاندووە، “فەڕەنسا وای دەبینێت ڕێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی هێشتا ماون، تەنانەت ڕەنگە جارێكی دیكە لە عێراق و سوریا بە جۆرێك لە جۆرەكان سەرهەڵبدەنەوە”.

پارلی ئەوەشی خستوەتەڕوو، “لە كەوتنی شاری باغۆز و دۆڵی فوڕات-ەوە، دەبێت تێبینی ئەوە بكەین كە داعش هێزەكانی كۆدەكاتەوە لە سوریا”.

وەزیرە فەڕەنسییەكە ئەوەشی خستوەتەڕوو، “داعش لە عێراقیش خەریكی رێكخستنەوەی ڕیزەكانییەتی”.

فەڕەنسا بەشێكە لە هێزی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی داعش و ڕۆڵی هەبووە لە شەڕ دژ بەو ڕێكخراوە.

بابەتی پێشتر

ئاسایشی چەمچەماڵ: تەقەكەرەكەمان دەستگیركردووە

بابەتی دواتر

كشتوكاڵی هەرێم و عێراق "ڕێككەوتن واژوو دەكەن"

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share