بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ سەرۆكی نوێی ئێران: چاوەڕێی هاریكاری و گەشەپێدانی هەماهەنگیین

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پەیامێكدا بۆ سەرۆك كۆماری نوێی ئێران رایدەگەیەنێت، یەکێتی بە پەرۆشەوە چاوەڕێی هاریکاری و کاری پێکەوەیی و گەشەپێدانی هەماهەنگییەکانە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەیامێكدا كە ئاراستەی دكتۆر مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆمارى نوێى ئێرانی كردووە پیرۆزبایی بەبۆنەی هەڵبژاردنی بۆ ئەو پۆستە دەكات و رایگەیاند، لەم دەرفەتەدا پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و برایەتیی لەمێژینەی نێوان گەلی کورد و کۆماری ئیسلامیی ئێران لە چوارچێوەی پاراستنی بەرژەوەندی و بەها باڵاکانی نێوانمان دووپاتدەکەینەوە.

دەشڵێت، “یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە پەرۆشەوە چاوەڕێی هاریکاری و کاری پێکەوەییە لە بوارە جیاوازەکان و گەشەپێدانی هەماهەنگییەکانە”.

سەرۆكی یەكێتی دووپاتیشیدەكاتەوە، دڵنیاین کۆماری ئیسلامیی ئێران بە سەرکردایەتیی بەڕێزتان رۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لەپێناو پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە و پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و دۆست.

بابەتی پێشتر

نەتەوە یەکگرتووەکان: مانگی رابردوو نرخی جیهانیی خۆراک جێگیربوو

بابەتی دواتر

چین هەڵمەتێکی نوێ بۆ بەرەنگاربوونەوەی قەڵەوی دەستپێدەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مێردمنداڵێك خنكا

قائیمقامی قەزای دەربەندیخان ڕایدەگەیەنێت، مێردمنداڵێكی تەمەن 15 ساڵە لە چەمی دێوانەی سەر بە بەنداوی دێوانە لە قەزای دەربەندیخان…
Total
0
Share