قائیمقامیەتی سلێمانی: ژمارەی سەرپێچییەکان کەمیانکردووە

قائیمقامیەتی سلێمانی ئامارێکی نوێی تایبەت بە کار و چالاکییەکانی لیژنە هاوبەشەکان بڵاوکردەوە و دەڵێت، ”ژمارەی سەرپێچی و داخستنەکان کەمیانکردووە”.

لە راگەیەندراوێکدا قائیمقامیەتی سلێمانی ئەوەی خستەڕوو، ”بەپێی دواین ئاماری کار و چالاکییەکانی لیژنە هاوبەشەکان لە مانگی رابردوودا سەرەڕای پشووەکانی جەژن و هاتنی گەشتیارێکی زۆر بۆ سلێمانی، ژمارەی سەرپێچییەکان، داخستنی شوێنەکان، تەلەفکردن و ئاگادارکردنەوەکان کەمیانکردووە”.

لەو بارەیەوە گۆران قادر، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ”بەپێی ئامارەکە، لە مانگی شەشی ئەمساڵدا، لیژنە هاوبەشەکان شەش هەزار و 909 سەردانیان ئەنجامداوە، لەو چوارچێوەیەشدا 468 سەرپێچییان تۆمارکردووە، بەڵام لەمانگی پێشووتردا 618 سەرپێچی تۆمارکراون”.

دەشڵێت، ”هەربەپێی ئامارەکە لە مانگی شەشی ئەمساڵدا 18 داخستن و 163 ئاگادارکردنەوە تۆمارکراون و 53 ملیۆن و 875 هەزار دینار سزای دارایی سەرپێچیکاران دراوە کە دەبێت بە بەشێک لە داهاتی حکومەت، هاوکات نزیکەی 36 تۆن خۆراک و شمەکی خراپ و ماوەبەسەرچوو تەلەفکران کە بەشێکی خاوەن کۆگا و فرۆشگاکان خۆیان لیژنەکانیان ئاگادارکردبووەوە”.

بابەتی پێشتر

سەربڕینی ئاژەڵ لە سلێمانی راگیرا

بابەتی دواتر

نەتەوە یەکگرتووەکان: مانگی رابردوو نرخی جیهانیی خۆراک جێگیربوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سنووری رەواندز ئاگر كەوتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران رایدەگەیەنێت، بە هۆكارێكی نادیار ئاگر لە سنووری قەزای رەواندز كەوتەوە. بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی…
Total
0
Share