بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، سبەینێ پلەی گەرمی بە 2 بۆ 4 پلە بەراورد بە تۆمارکراوی ئەمڕۆ لە ناوچەکانی هەرێم نزمدەبێتەوە و خۆڵبارینیش دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەی گەرمی لە تۆمارکراوی دوێنێ نزیکدەبێتەوە.
لەبارەی کەشوهەوای سبەینێوە کەشناسیی هەرێم دەڵێت، سبەی یەکشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، ئەگەری دروستبوونی تۆزێکی سووک هەیە لە ناوچەکانی باشووری هەرێم، پلەی گەرمی بە 2 بۆ 4 پلە بەراورد بە تۆمارکراوی ئەمڕۆ نزمدەبێتەوە.
بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 40
سلێمانی : 40
دهۆک : 39
کەرکوک : 42
هەڵەبجە : 41
زاخۆ : 40
سۆران : 40
حاجی ئۆمەران : 30
گەرمیان : 44