مووچە لە هەرێم هاوتای عێراق دەكرێت و كاتی جێبەجێكردنەكەی راگەیەندرا

سەرۆكی لقی هەولێری یەكێتیی خانەنشینانی كوردستان رایدەگەیەنێت، چاوەڕواندەكرێت لە مانگی ئابی ئەمساڵەوە مووچەی خانەنشینانی هەرێم هاوتای عێراق بكرێت.

سەردار حسێن، سەرۆكی لقی هەولێری یەكێتیی خانەنشینانی كوردستان لە لێدوانێكیدا رایگەیاند، دوو لیژنە بۆ هاوتاكردنی مووچەی خانەنشینان پێكهێندراوە كە لیژنەیەك لە هەرێم و لیژنەكەی دیكە لە بەغداد كار بۆ یەكخستن و هاوتاكردنی مووچەی خانەنشینان دەكەن وپێشتر هەرێم و بەغداد بۆچوونی جیاوازیان هەبوو، بەڵام دواتر گەیشتنە رێككەوتن و كەمترین مووچەی خانەنشینی 500 هەزار دینار بێت.

وتیشی، ” چاوەڕواندەكرێت لە مانگی ئابی ئەمساڵەوە مووچەی خانەنشینانی هەرێم هاوتای عێراق بكرێت”.

بابەتی پێشتر

بەشێکی نوێ لە زانکۆی سلێمانی دەکرێتەوە و ئەمساڵ خوێندکاران وەردەگرێت

بابەتی دواتر

هاتوچۆی كۆیە: ئۆتۆمبێلێك وەرگەڕا و شۆفێرەكەی گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share