رەزامەندی لەسەر بەكارهێنانی دەرمانێكی نوێ بۆ زەهایمەر وەرگیرا

بەرپرسانی ئەمریكی رەزامەندییان لەسەر بەكارهێنانی دەرمانێك بۆ نەخۆشیی زەهایمەر دەربڕی كە توانای خاوكردنەوەی نەخۆشییەكەی هەیە و دەبێتە بژاردەیەكی باشی نوێ بۆ نەخۆشییەكە لە قۆناغەكانی سەرەتایدا.

كارگێڕیی خۆراك و دەرمانی ئەمریكی رۆژی سێشەممە بڕیاریدا لەسەر بەكارهێنانی دەرمانی (كیسونلا)ی بەرهەمی كۆمپانیای (ئیلی لیلی) بۆ چارەسەری حاڵەتە سەرەتایی و سووكەكانی لەبیرچوونەوە بەهۆی نەخۆشیی زەهایمەرەوە.

(كیسونلا) تەنها دووەم دەرمانە كە سەلمێندراوە توانای دواخستنی تێكچوونی یادگە و لەبیرچوونەوەی لای نەخۆشەكان هەیە، پاش ئەوەی ساڵی رابردوو رەزامەندی لەسەر دەرمانێكی هاوشێوەی بەرهەمی كۆمپانیای دەرمانی (ئیسای)ی ژاپۆنی درا.

دواخستنەكە بەهۆی بەكارهێنانی هەردوو دەرمانەكە دەگاتە چەند مانگێك.

پێویستە لەسەر نەخۆش و خێزانەكانیان بەراورد لەنێوان ئەو سوودە و لێكەوتە نەرێنییەكانیدا بكەن، لەوانەش وەرگرتنی لەڕێی خوێنەوە و كاریگەرییە لاوەكییە مەترسیدارەكانی وەك ئاوسانی مێشك.

ئەو پزیشكانەی چارەسەری نەخۆشانی زەهایمەر دەكەن دەڵێن، بەدەستهێنانی رەزامەندی لەسەر دەرمانە نوێییەكە، هەنگاوێكی گرنگە پاش چەند دەیەیەك لە تاقیكردنەوەی چارەسەری شكستخواردوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی قەدەغەی گشتیی هاتوچۆ بەدوورنازانێت

بەڕێوبەری تەندروستیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر ژمارەی توشبووان زیاتربێت، بەدڵنیاییەوە قەدەغەی گشتیی هاتوچۆ ڕادەگەیەنرێت. سەباح هەورامی، بەڕێوبەری گشتیی تەندروستیی…
زیاتر ببینە

تەندروستیی جیهانی: ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست شەپۆلی دووەمی كۆرۆنای تێپەڕاند

ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایدەگەیەنێت، ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست شەپۆلی دووەمی پەتای كۆرۆنای تێپەڕاند پاش كەمبوونەوەی ژمارەكانی توشبوون و مردن…
Total
0
Share