ئەمڕۆ رۆژی جیهانی شێرپەنجەیە

رۆژی 4ـی مانگی شوباتی هەموو ساڵێک، بە رۆژی جیهانی نەخۆشی شێرپەنجە دەستنیشانکراوە.

بەپێی ئامارەکانی رێکخراوی تەندروستی جیهانیی WHO، تەنها لە دوو ساڵی رابردوودا زیاتر لە 20 ملیۆن حاڵەتی نوێی جۆرەکانی شێرپەنجە لە سەرانسەری جیهاندا تۆمارکراوە.

نەخۆشی شێرپەنجە، زیاتر لە 20 جۆری سەرەکیی هەیە و باوترین جۆرەکانی لە خانماندا بریتییە لە: شێرپەنجەی سییەکان، مەمک، کۆڵۆن، باوترین جۆرەکانی شێرپەنجە لە پیاوانیشدا بریتییە لە: شێرپەنجەی پرۆستات، سیی، گەدە، جگەر.

بەپێی سەرچاوە تەندروستییەکان، هۆکارە سەرەکییەکانی تووشبوون بە نەخۆشیی شێرپەنجە بریتین لە (جگەرەکێشان، پیسبوونی ژینگە، هۆکاری بۆماوەیی، خۆراکی ناتەندروست، بەرکەوتنی بەردەوام بە تیشکە زیانبەخشەکان).

هاوکات، پسپۆرانی تەندروستی هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدەن بۆ دوورکەوتنەوە لە ئەگەری تووشبوونیان بە جۆرێک لە جۆرەکانی شێرپەنجە، رەچاوی ئەم کارانە بکەن و جێبەجێیان بکەن، لەپێناو ژیانێكی تەندروست و دوورکەوتنەوەیان لە نەخۆشییەکان بەگشتیی و شێرپەنجە بە تایبەتی، لەوانە: (خواردنی بڕێکی گونجاو لە سەوزە و میوە و خۆراکی تەندروست، گرنگیدان بە وەرزشکردن، دوورکەوتنەوە لە خواردنەوەی کحول و جگەرەکێشان).

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share