ژمارەیەك پەرلەمانتاری كورد لە عێراق هاوپەیمانییەكیان ڕاگەیاند

لە كۆنگریەكی ڕۆژنامەوانیدا ژمارەیەك پەرلەمانتاری كورد لە پەرلەمانی عێراق، هاوپەیمانییەكیان ڕاگەیاند بە ناوی “هیوای كوردستانی”.

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 11ی كانونی دووەم، ژمارەیەك پەرلەمانتاری كورد لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕاگەیەندراوێكیان خوێندەوە و هاوپەیمانییەكیان ڕاگەیاند.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، “بۆ دوورخستنەوەی قوت و بژێویی خەڵك لە شكستی دەسەڵاتدارانی گەندەڵ لەسەر بنەمای هاوڵاتیبوون، بۆ ڕای گشتی ڕایدەگەیەنین بەرهەمی كاری هاوبەشمان دەچیتە قۆناغێكی نوێوە و دروستكردنی هاوپەیمانیی هیوای كوردستانی لە 15 پەرلەمانتاری كوتلە جیاوازە كوردستانییەكانی لێ كەوتووەتەوە”.

لەو ڕاگەیەندراوەدا ئەو ژمارە پەرلەمانتارە ئاماژەیان بەوەشكردووە، “ڕێككەوتوین لەسەر ڕەتكردنەوەی هەموو جۆرە دەمارگیرییەكی حیزبی و ئایدۆلۆژی و تایفی و هەوڵدان بۆ گەڵاڵەكردنی پەیماننامە و بەرنامەیەكی چاكسازیخوازانەی ئەوتۆ، كە لە سەرووی لایەنداریی بەرتەسكەوە بێت”.

ئەوەشیان ڕاگەیاند، “ناسنامەی كوردستانیمان و پێداگیریمان لەسەر دەستكەوتەكانی گەلەكەمان كە بەرهەمی خوێن و خەباتی مێژوویەكی دوورودرێژە، مانای ئەوە نییە كە كێشەكانی عێراق و خواستەكانی چاكسازی كە خۆپیشاندانی سەرتاسەری بۆ ئەنجامدرا و چەندین شەهیدی لەپێناودرا كاری ئێمە نییە، بەڵكو چارەنوسی چاكسازی لەنێوانماندا هاوبەشە”.

ئەو پەرلەمانتارە كوردانە ئەوەشیان خستوەتەڕوو، “داوا دەكەین هاوپەیمانیی چاكەخوازان دژبە هاوپەیمانیی گەندەڵكاران بێتە كایەوە كە وڵاتی بەم دۆخە مەترسیدارە گەیاندووە”.

ڕاشیانگەیاند، “نەبوونی حكومڕانییەكی كامل و بەرژوەندیی گەندەڵكاران و خۆدزینەوە لە بەپرسیارییەتی، هۆكاری گەیشتنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو حكومەتی هەرێم و عێراقە بەمەی ئێستا”.

“ئێمە نوێنەرایەتیی ئەوانە دەكەین كە گەندەڵی و كاری خراپ وایكردووە دووربكەوەنەوە لە دەنگدان و بەشداریی سیاسی”، وەك لە ڕاگەیاندراوەكەی هیوای كوردستانیدا هاتووە.

باسیان لەوەشكردووە، “دوژمنایەتیمان لەگەڵ هیچ حزب و كەس و پرۆژەیەكدا نییە، بەڵكو سەرسەختانە بەرەنگاری گەندەڵی دەبینەوە لە هەرلایەكەوە بێت”.

لە كۆتایی ڕاگەیاندراوەكەدا ناوی پەرلەمانتارەكان خوێندرایەوە كە بەشدارن لەو هاوپەیمانییە و سەربە فراكسیۆنەكەیانی “گۆڕان، یەكگرتوو، كۆمەڵ، سەربەخۆ، ئایندە-ن”.

پەرلەمانتارە كوردەكانی بەشدار لەو هاوپەیمانییە بریتین لە هەریەك لە “یوسف محەمەد، كاوە محەمەد، بەهار مەحمود، هۆشیار عەبدوڵا، غالب محەمەد، موسەنا ئەمین، جەمال كۆچەر، ڕێبوار كەریم، سەلیم هەمزە، ئەحمەد حاجی ڕەشید، ڕابوون مەعروف، سەركەوت شەمسەدین، عەبدولباری موهەندیس، سروە یونس و یوسرا ڕەجەب”.

بابەتی پێشتر

ئایا ترەمپ یەكەم سەرۆكی ئەمریكایە كە بایكۆتی ئاهەنگی ڕكابەرەكەی بكات؟

بابەتی دواتر

دروستكردنی هێزی هاوبەش بۆ ڕێگری لە قاچاخچێتی سنوورەكان دەستپێدەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سبەینێ هاوكێشەكان لە پەرلەماندا دەگۆڕێن
شوێنی سەدرییەكان پڕدەكرێتەوە و چێوەی هەماهەنگی دەبێتە گەورەترین كوتلە

سبەینێ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆبوونەوەی نائاسایی دەبەستێت، بڕیارە شوێنی پەرلەمانتارانی سەدر پڕبكرێتەوە. لەگەڵ ئەوەی تا ئێستا ئەنجومەنی نوێنەران…
Total
0
Share