لە ناحیەی تەکیەی سەر بە قەزای چەمچەماڵ رووداوێکی هاتوچۆ روویدا و بەهۆیەوە چوار کەس برینداربوون.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی چەمچەماڵ بڵاویکردەوە، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ناحیەی تەکیە رووداوێکی پێکدادان لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی تایبەت و دەڕاسەیەکدا روویدا.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئاکامی رووداوەکەدا چوار کەس برینداربوون، زیانێکی زۆری ماددیشی لێکەوتەوە.