تیمێکی زانایانی ئەوروپی: گۆڕانی کەشوهەوا هۆکاری بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمی بوو لە وەرزی حەجی ئەمساڵدا

تیمێکی زانایانی ئەوروپی رایانگەیاند، گۆڕانی کەشوهەوا شەپۆلەکانی گەرمای لە سعودیە زیاتر کردووە و ئەوەش بووە هۆی گیانلەدەستدانی زیاتر لە هەزار کەس لەکاتی ئەنجامدانی رێوڕەسمەکانی حەجی ئەمساڵ.

لە هەڵسەنگاندنەکانی ئەو تیمەدا دەرکەوتووە کە پێشتر بەرزبوونەوەی هاوشێوەی پلەکانی گەرما لە سعودیە لە مانگەکانی ئایار و تەموزدا روویداوە، بەڵام ئێستا کە مانگی حوزەیرانە شەپۆلێکی گەرمای بەهێز رووی لەو وڵاتە کردووە.

داڤید فاراندا، زانای کەشوهەوا لە سەنتەری نیشتمانیی فەرەنسا بۆ توێژینەوەی زانستی کە بەشداری لە شیکارییەکاندا کردووە، دەڵێت، ”گەرمای کوشندە لە وەرزی حەجی ئەمساڵدا راستەوخۆ پەیوەندی بە سووتانی سووتەمەنیی بەردینیەوە هەیە و کاریگەری لەسەر ئەو حاجیانە هەبووە کە زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە”.

زانایان لە ماوەی چوار دەیەی رابردوودا چاودێری مانگی دەستکردیان بەکارهێناوە بۆ بەراوردکردنی شێوازی کەشوهەوا لە ساڵی 1979 تاوەکو 2001 و لە 2001 تاوەکو 2023.

شیکارییەکانی کەشوهەوا ئەوە دەردەخەن، ئەگەر گۆڕانی کەشوهەوا نەبوایە کە بەهۆی چالاکییەکانی مرۆڤەوە دروستبووە، دەکرا پلەکانی گەرما نزیکەی 2.5 پلەی سەدی کەمتر بن.

پێشتر وەزارەتی تەندروستیی سعودیە رایگەیاندبوو، ژمارەی ئەو کەسانەی لە وەرزی حەجی ئەمساڵدا گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە هەزار و 301 کەس، هاوکات 83%ی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە ئەو کەسانە بوون کە مۆڵەتی ئەنجامدانی حەجیان نەبووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی جیهانی: مرۆڤایەتی لەمەترسییەكی گەورەدایە

ڕێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی هۆشداریدەدات لەوەی مرۆڤایه‌تی له‌ مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌دایه‌ و جگه‌ له‌ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، ڕوبه‌ڕووی بارودۆخی له‌ناكاوی دیكه‌…
زیاتر ببینە

له‌ ساڵى 2021دا له‌ گوگڵ زۆرترین گه‌ڕان بۆ چ وشه‌یه‌ك كراوه‌؟

ماڵپه‌ڕی گوگڵ لیستى ساڵانه‌ى دیارترین ئه‌و بابه‌تانه‌ی بڵاوكرده‌وه، كه‌ زۆرترین گه‌ڕان ‏بۆكراوه‌ و بابه‌ته‌كانیشی دیاریكردووه‌.‏ گوگڵ كه‌ فراوانترین…
Total
0
Share