بەپێی راپۆرتێکی فەرمانگەی ئابوری و گەشتیاریی دوبەی، لە سەرەتای مانگی کانوونی دووەمەوە تاوەکو کۆتایی مانگی ئایاری ئەمساڵ، پێشوازی لە 8 ملیۆن و 12 هەزار گەشتیاری نێودەوڵەتی کراوە و بەراورد بە هەمان کاتی ساڵی رابردوو بەڕێژەی 10% زیادیکردووە.
بەگوێرەی راپۆرتەکەی فەرمانگەی ئابوری و گەشتیاریی دوبەی، گەشتیارانی وڵاتانی رۆژئاوای ئەوروپا لە پێشەنگی گەشتیارانی ئەو وڵاتانەن کە لە پێنج مانگی یەکەمی ئەمساڵدا سەردانی دوبەیان کردووە بەرێژەی 21%، دوای ئەویش گەشتیارانی باشووری ئاسیا دێن بەرێژەی 17%، هاوکات وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا لە ریزبەندی پێنجەمدا دێن بەرێژەی 12%”.
لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەو ژوورانە کراوە کە لەلایەن گەشتیارانەوە لە هۆتێلەکاندا بەکرێگیراون و فەرمانگەکە دەڵێت، ”ژمارەی ئەو ژوورانە لە ماوەی ئەو پێنج مانگەدا لەلایەن گەشتیارانەوە بەکرێگیرابوون 18 ملیۆن و 34 هەزار ژووری تێپەڕاندووە، ئەمەش بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی 2023، بەڕێژەی 4% زیادیکردووە”.
بابەتی پەیوەندیدار
چوار منداڵ بەهۆی نقومبوونی بەلەمێكی كۆچبەران لەنزیك یۆنان گیانیان لەدەستدا
چوار منداڵی خێزانە كۆچبەرەكان نوقمی ئاو بوون لەكاتی هەوڵدانیان بۆ پەڕینەوە لە توركیاوە بەرەو یۆنان، دوای ئەوەی شەپۆلی…
26/10/2021
نرخی زێڕ لە بەرزبوونەوە بەردەوامە
نرخی زێڕ لە بەرزبوونەوە بەردەوامە و ئەمڕۆ نرخی ئۆنسەیەک دوو هەزار و 419 دۆلارە. ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی جیهاندا…
20/04/2024
مەلا عەلی کەڵەک داوا لە ئارنۆڵد و جاکی چان دەکات ببنە موسڵمان
مەلا عەلی کەڵەک، کە بانگەشەی ئەوە دەکات شارەزای “چارەسەری نەبەوی”یە، لە نامەیەکدا داوا لە ئارنۆڵد شوارزینگەر و جاکی…
31/01/2022
حەوت ملیۆن كەس لە یەك وڵات هەڕەشەی مردنیان لەسەرە
حەوت ملیۆن مرۆڤ لە وڵاتێكی ئەفریقی، بەهۆی برسێتییەوە لە بەردەم مەترسیی مردندان. ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەنووس سودارسان…
05/07/2022