لە 95 وڵات 345 ناوەند بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێران کراوەتەوە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ 14یەمین هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەستیپێکرد و حکومەتی ئەو وڵاتە ئاماژەی بەوە کرد 345 بنکەیان لە 95 وڵاتی جیاوازدا بۆ دەنگدەرەکانیان کردووەتەوە.

حکومەتی ئێران تەواوی نوێنەرایەتییەکانی خۆی لە وڵاتانی جیهان راسپارد کە بە ئەرکی خۆیان هەڵبستن و پڕۆسەی دەنگدان بەڕێوەببەن و کار ئاسانی بۆ هاوڵاتییانی ئێران بکەن تاوەکو بتوانن دەنگ بدەن.

بەپێی ماددەی 36ی یاسای هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمار، ”هەموو ئەو کەسانەی کە خاوەنی رەگەزنامەی ئێرانن و تەمەنیان لە 18 ساڵ زیاترە، دەتوانن بە پێشکەشکردنی رەگەزنامە یان کارتی نیشتمانی بەشداری هەڵبژاردنەکان بکەن”.

هەر بەپێی ئەو ماددەیە، ”ئەو هاوڵاتییە ئێرانیانەی کە لە دەرەوەی وڵات نیشتەجێن و ناسنامەیان نییە دەتوانن بە پێشکەشکردنی پاسپۆرتەکانیان لەو ناوەندانەی بۆیان دیاریکراوە دەنگی خۆیان بدەن”.

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە راپۆرتێکدا رایگەیاند، ژمارەی ناوەندەکانی دەنگدان لە دەرەوەی وڵات گەیشتووەتە 345 ناوەند لە 95 وڵاتدا.

لەم هەڵبژاردنەدا چوار کاندید کێبڕکێی بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆک کۆماری دەکەن و ئەوانیش بریتین لە؛ سەعید جەلیلی، محەمەد باقر قالیباف، مستەفا پوورمحەمەدی و مەسعود پزیشکیان.

بابەتی پێشتر

داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 16 ملیار دینارە

بابەتی دواتر

کەشناسیی هەرێم: ئەمڕۆ پلەکانی گەرمی بەرزدەبنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئۆکرانیا بەرەو باری لەناکاو دەڕوات

ئەنجومەنی ئاسایشی ئۆکرانیا ڕەزامەندیدا بۆ ڕاگەیاندنی باری لەناکاو لە وڵاتەکەدا، بەهۆی زیادبوونی مەترسییەکانی هێرشی روسیا بۆسەر ئۆکرانیا. ئۆلێکسی…
Total
0
Share