ئێران.. ئەمڕۆ سەرۆک کۆمار هەڵدەبژێردرێت

ئەمڕۆ لە کۆماری ئیسلامی ئێران سەرۆک کۆمارێکی نوێ هەڵدەبژێردرێت و 61 ملیۆن و 452 هەزار و 321 کەسیش بەشداری ئەو پڕۆسەیە دەکەن.

لە کاتژمێر 7:30 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ بەمەبەستی هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ بۆ وڵاتەکەیان، پڕۆسەی دەنگدان لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەستیپێکرد و بڕیاریشە ئەو پڕۆسەیە بۆ ماوەی 10 کاتژمێر بەردەوامبێت.

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی ئێران سەبارەت بە ژمارەی دەنگدەران لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، ”بۆ ئەم هەڵبژاردنە 61 ملیۆن و 452 هەزار و 321 کەس مافی دەنگدانیان هەیە و لە سەرەتاسەری ئێران زیاتر لە 58 هەزار بنکەی دەنگدان دانراوە”.

بابەتی پێشتر

لەبارەی سەرهەڵدانەوەی قەیرانی مووچەوە هۆشداری دەدرێت

بابەتی دواتر

عێراق کامێرای پێشکەوتووی لە زیاتر لە 90%ی سنوورەکانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێیدا جێگیرکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share