فرۆشتنی ژمارەی دڵخواز بۆ تابلۆی ئۆتۆمبێل لە هەڵەبجە دەستپێدەکات

هاتوچۆی هەڵەبجە، رایدەگەیەنێت، رۆژی یەکشەممەی داهاتوو، فرۆشتنی ژمارەی دڵخواز بۆ تابلۆی ئۆتۆمبێل دەستپێدەکات.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەسەر فەرمانی وەزارەتی ناوخۆ دەست بە فرۆشتنی ژمارە دڵخوازەکانی پارێزگای هەڵەبجە بەپێی رێنمایی ژمارە 2ی ساڵی 2022 دەکرێت.

دەشڵێت، ئاگاداری ئەو هاوڵاتییانە دەکەینەوە کە پێشتر داواکارییان پێشکەشکردبوو بەمەبەستی کڕینی ژمارەی دڵخواز لە بەڕێوەبەرایەتیمان دەتوانن سەردانی بەشی تۆمارکردن بکەن لە رۆژی یەکشەممە 30ی حوزەیرانی 2024ەوە، بەمەبەستی تەواو کردنی رێکارەکانی پرۆسەی فرۆشتنی ژمارەدڵخوازەکان.

هاتوچۆی هەڵەبجە لە راگەیەندراوەکەدا دەڵێت، رۆژی یەکشەممە ئەو هاوڵاتیانەی داواکاریان پێشکەش کردبوو بۆ ژمارەکانی 4000، 5000، 6000 ، بەهەموپیتەکانیانەوە، سەردانمان بکەن بەمەبەستی ئەنجامدانی تیروپشک بۆیان.

دەشڵێت، رۆژی دووشەممە 1ی تەموزی 2024، ئەو هاوڵاتییانەی داوای ژمارەکانی10000،9000،8000،70000،یان کردووە بە هەموو پیتەکانیانەوەسەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکە بکەن بۆ ئەوەی تیروپشکیان بۆ ئەنجامبدرێت.

بەپێی راگەیەندراوەکەی هاتوچۆی هەڵەبجە:

1- ئەو هاوڵاتییانەی کە فۆرمەکانیان وەرگرتووەتەوە و بێڕکابەرن دەتوانن لە بەرواری 30ی حوزەیرانی 2024 بەدواوە سەردانمان بکەن بەمەبەستی تەواوکردنی رێکارەکانی کڕینی ژمارە دڵخوازەکان .

2- هاوڵاتی پێویستە خۆی ئامادەبێت و بەڵگەنامەی یاسایی (کارتی نیشتیمانی یان ناسنامەی باری شارستانی پێبێت) .

3- هەرهاوڵاتیەک ئامادەی تیروپشک نەبێت ناوی ناچێتە ناو تیروپشک و مافی دەفەوتێت .

4- رۆژانە کاتژمێر 9ی سەرلەبەیانی پرۆسەکە ئەنجامدەدرێت .

5- راگەیاندکاران و کەناڵەکانی راگەیاندن دەتوانن هەرکاتێک بیانەوێت ئامادەبن بەشێوازێکی پیشەیی رووماڵی پرۆسەکە بکەن.

 

بابەتی پێشتر

عێراق مووچەی مانگی تەموزی خانەنشینی کرێکاران دابەشدەکات

بابەتی دواتر

جارێکی دیکە بەهای دۆلار بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی بۆ کەناڵی گەلی کوردستان: کەناڵەکەتان دەستپێکی قۆناغێکی نوێ و گرنگی میدیای کوردی بوو

بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی یادی 30 ساڵەی دامەزراندنی کەناڵی گەلی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی ڕۆژنامەنووسان…
Total
0
Share