وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ ئامادەكردنی لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كۆتاییهات و بڕیاربوو ئێوارەی ئەمڕۆ رەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق بكرێت و دەست بە رێكارەكانی ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بكرێت.
پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حكومەتی هەرێم لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، پێویستە هەموو مانگێك لیستی مووچەی مووچەخۆران بنێردرێت بۆ بەغداد بەو پێیەی هەندێكجار گۆڕانكاری لە پلەی سەربازی و مووچەكانیان و مووچەی مووچەخۆراندا دەكرێت.
جەختیكردەوە و وتیشی، “ئەمڕۆ ئامادەكردنی لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كۆتاییهات و بڕیاربوو ئێوارەی ئەمڕۆ رەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق بكرێت و دەست بە رێكارەكانی ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بكرێت”.
لەبارەی پڕۆژەی “هەژماری من” ەوە وتەبێژی حكومەت راشیگەیاند، بۆ مووچەی مانگی پێنج زیاتر لە 50 هەزار كەس لە رێگای كارتی بانكییەوە مووچەیان وەرگرت و بۆ مووچەی مانگی حوزەیران ژمارەكە دەبێتە دوو هێندە.