وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، حاڵەتێکی تای خوێنبەربوون لە سلێمانی تۆمارکرا.
د. سەرکار سورچی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، حاڵەتێکی تای خوێنبەربوون لە سلێمانی تۆمارکرا کە پیاوێکە پیشەی ئاژەڵدارییە.
ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو تووشبووە تەمەنی 33 ساڵە و خەڵکی پارێزگای سلێمانییە، ئێستا لە ژێر چاودێریی پزیشکیدایە و دۆخی تەندروستی جێگیرە.