بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزی و 100 دۆلار بە 147 هەزار و 600 دینار مامەڵەی پێوەكرا.

بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، لە كاتی كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، 100 دۆلار بە 147 هەزار و 850 دینار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەرچەندە حكومەت و بانكی ناوەندیی عێراق چەند بڕیار و رێكارێكیان بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار گرتووەتەبەر، بەڵام لە چەند رۆژی رابردوودا بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی.

بابەتی پێشتر

رزگار حاجی حەمە: هیچ بیانوویەك بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان نییە

بابەتی دواتر

دوای ئەوەی کونێکیان کردە سەقفی خانووەکەیان خێزانێکی ئەمریکی داوای قەرەبوو لە ناسا دەکەنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share