هەر بریکارێکی خۆراک بەرامبەر بە هاوڵاتییان کەمتەرخەمبێت سزادەدرێت

بەڕێوەبەرایەتیی رێکخستنی پسوڵەی خۆراكی هەولێر، رایدەگەیەنێت، هەر بریکارێکی خۆراک بەرامبەر بە هاوڵاتییان کەمتەرخەمبێت سزادەدرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی رێکخستنی پسوڵەی خۆراكی هەولێر، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە، لیژنەکەمان لەسەر سکاڵای هاوڵاتییان بەدواداچوونێکی مەیدانیان بۆ بریکارەکانی مەرکەز (205) ئاردو خۆراک کرد ، لەو کەموکوڕییانەیان کۆڵییەوە کە هاوڵاتییان ئاراستەیان کردبوون سەبارەت بەکەمتەرخەمیی بریکارەکان لەچۆنیەتی شێوازی پاک هەڵگرتنی بەشە ئازوقەی هاوڵاتییان لە دوکانەکاندا و مامەڵەی پێویست لەگەڵ هاوڵاتییان لەکاتی سەردانیکردنیان بۆلای بریکارەکانی خۆراک.

باس لەوەش دەکات، لیژنەکە چەند رێنماییەکیان بە بریکارەکاندا سەبارەت بەشێوازی خزمەتکردنی هاوڵاتییان لەکاتی وەرگرتنی بەشە ئازووقەی مانگانەیان و هەڵگرتنی مەوادەکان بەشێوازێکی تەندروست، دانانی تابلۆی ناوی بریکار لەسەرەوە و بەردەم کۆگاکانیان ، هەروەها بریکارەکانیان ئاگادارکردەوە لەوەی هەر کەمتەرخەمییەک بەرامبەر هاوڵاتییان بنوێنن، سزادەدرێن.

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: شاندەكەی هەرێم سەردانەكەی بۆ بەغداد دوانەخستووە، بەڵكو پێی دواخراوە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، شاندی هەرێمی كوردستان سەردانەكەی بۆ بەغداد دوانەخستووە، بەڵكو حكومەتی فیدراڵی پێی دواخستووە. یوسرا…
زیاتر ببینە

سەرۆکى شارەوانیی سلێمانى: دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دەستپێدەکاتەوە

سەرۆکى شارەوانى سلێمانى رایدەگەیەنێت، بەمنزیکانە دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دەستپێدەکاتەوە. لەیلا عومەر، سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی ئاشکرایکرد، کاری لیژنەکان…
Total
0
Share