بەفر دەبارێت و ئەگەری دروستبوونی لافاو هەیە

شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری كەشناسی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، پێشبینیدەكرێت بەفر لە ناوچە شاخاوییەكان ببارێت و ئەگەری دروستبوونی لافاو لە چەند ناوچەیەك هەیە.

راشیگەیاند، قۆناغی یەكەمی شەپۆلی بارانبارین دەستیپێكردووە و ئەمشەو لە گەرمیان، هەڵەبجە، شارەزوور، زۆرینەی سنووری پارێزگای سلێمانی ئەگەری بارانی كەم تاوەكو مامناوەند و ناو بە ناو تاوەكو سبەی هەیە.

باسی لەوەش كردووە، قۆناغی دووەمی شەپۆلی دابارین لە هەینییەوە دەگات و سەرەتاش لە باشوور و ناوەڕاستی گەرمیانەوە و بەتێپەڕبوونی كات كاریگەریی فراوانتر و زیاتر دەبێت و بۆ شەوی هەینی لەسەر شەممە زۆرێك لە ناوچەكان دەگرێتەوە و بۆ رۆژی شەممەی داهاتوو سەرتاسەری ناوچەكە بۆ رۆژانی دواتر و تاوەكو ناوەڕاستی هەفتەكەی دیكە ئەگەری بارینی باران هەیە و لە درەنگانی دووشەممەوە بۆ سێشەممە كۆتایی بەبارودۆخی ناسەقامگیری كەش دێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، لەناو ئەم حاڵەتەدا ئەگەری هەورەبروسكە هەیە لەگەڵ زیادبوونی خێرایی بای ناو بە ناو و دروستبوونی لافاو لەهەندێك شوێنی گەرمیان بە تایبەتی و لەگەڵ ناوچە جیاوازەكانی دیكەی عێراق و پێشبینی بارینی بەفر لە شاخاوییە زۆر بەرز و سنوورییە بەرزەكان هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەستكرا بە پڕكردنەوەی ئەو شوێنانەی مەترسیی كەوتنەخوارەوەی ئۆتۆمبێل هەیە

لەسەر پێشنیازی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان لەلایەن شارەوانیی قەزاكەوە دەستكرا بە پڕكردنەوەی ئەو شوێنانەی مەترسیی كەوتنەخوارەوەی ئۆتۆمبێل لەسەر چیای…
Total
0
Share