کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق وادەی تۆمارکردنی کاندید و لایەنە سیاسییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی درێژکردەوە.
لە راگەیەندراوێکدا کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، ”درێژکردنەوەکە تاوەکو 27ی حوزەیرانی ئەمساڵ کە دەکاتە پێنجشەممەی داهاتوو بەردەوام دەبێت”.
پێشتریش جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە لێدوانێکیدا ئاماژەی بەوە کردبوو، ”ئەمڕۆ کۆتا رۆژە و تاوەکو کۆتایی دەوامی ئەمڕۆ، تۆمارکردنی کاندید و لایەنە سیاسییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی بەردەوام دەبێت”.