وتەبێژی کۆمسیۆن: سێ حزبی نوێ بۆ هەڵبژاردن تۆمارکراون

وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، چاوەڕوانی مەرسومی سەرۆکایەتیی هەرێمین و سێ حزبی نوێ بۆ هەڵبژاردن تۆمارکراون.

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە لێدوانێکیدا ئاماژەی بەوە کرد، ”پێشتر ئەنجومەنی کۆمسیۆن و سەرۆکایەتیی هەرێم گفتوگۆیان کردبوو سەبارەت بە دیاریکردنی 5ی ئەیلول بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن بەڵام ئەستەمە لەو کاتەدا بکرێت”.

لەبارەی تۆمارکردنی حزب و هاوپەیمانێتییەکانەوە جومانە غەلای وتی، ”تاوەکو کۆتایی دەوامی ئەمڕۆ تۆمارکردن بەردەوام دەبێت و تاوەکو ئێستا سێ حزبی نوێ تۆمارکراون”.

دەشڵێت، ”چاوەڕوانی مەرسومی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەکەین بۆ دیاریکردنی رۆژی هەڵبژاردن و بەلایەنی کەمەوە پێویستمان بە چوار مانگە بۆ تەواوکردنی کارەکانی تایبەت بە هەڵبژاردن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی هەولێر لەبارەی هەڵکوتانەسەر نەخۆشخانەی ڕزگاری ڕونکردنەوە دەدات

بەڕێوبەرایەتی تەندروستیی هەولێر لەبارەی هەڵکوتانەسەر نەخۆشخانەی ڕزگاری لەلایەن کەسوکاری مردویەکەوە ڕایگەیاند، دوای سکاڵا تۆمارکردن ئەو کەسانە دەستگیرکراون. بەڕێوبەرایەتی…
Total
0
Share