تەندروستیی سعودیە، رایگەیاند، “ژمارەی گیانلەدەستدانی حاجییان گەیشتە هەزار و 301 حاجی”.
فەهد بن عەبدولڕەحمان، وەزیری تەندروستیی سعودیە رایگەیاند، “ژمارەی گیانلەدەستدان لە وەرزی حەجی ئەمساڵدا گەیشتووەتە هەزار و 301 کەس، 83%ی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە ئەو کەسانە بوون کە مۆڵەتی حەجیان پێنەدراوە، مەودای دووریان لەژێر تیشکی خۆردا بڕیوە، بەبێ پەناگە و پشوودان و لەنێویاندا ژمارەیەک بەساڵاچوو هەبوون کە نەخۆشیی درێژخایەنیان هەبووە”.
وەزیری تەندروستیی سعودیە ئاماژەی بەوەشکرد، بەشێک لەوانەی گیانیان لەدەستداوە ناسنامەیان پێنەبووە، ئەوەش پێویستی بە کاتی زیاتر هەبووە بۆ ناسینەوەیان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە پێویستەکان.
ئاماژەی بەوەشکرد، زیاتر لە 140 هەزار خزمەتگوزاریی تەندروستی پێشکەش بە حاجییان کراوە و تا ئێستاش 95 نەخۆش ماون کە چارەسەر و خزمەتگوزاریی تەندروستی وەردەگرن.