ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار زیاتر بەرزبووەوە و 100دۆلار بە 147 هەزار و 250 دینار مامەڵەی پێوەكرا.
بەیانیی ئەمڕۆ یەكشەممە، لە كاتی كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، 100 دۆلار بە 147 هەزار دینار مامەڵەی پێوەكراوە.
هەرچەندە حكومەت و بانكی ناوەندیی عێراق چەند بڕیار و رێكارێكیان بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار گرتووەتەبەر، بەڵام ماوەی چەند رۆژێكە بەهای دۆلار بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە.