د. شیلان فەتحی: گوتاری یەكێتی بەهێزكردنی ژنان و پێكەوەژیان لە كەركوك

د. شیلان فەتحی لە وتارێكیدا بەناونیشانی گوتاری یەكێتی بەهێزكردنی ژنان و پێكەوەژیان لە كەركوك دەڵێت، “لەم رۆژانەدا كاتێك بۆ یادكردنەوە بەبۆنەی دەستكەوتەكانی ژنان كۆدەبینەوە، رێبازی سەرۆك مام جەلالمان لەبیرە، كە پێیوابوو، ئازادی و یەكسانیی مافی هەموو مرۆڤێكە، ژنیش بەشێكی دانەبڕاوە لەو مافە، سەرۆك مام جەلال داكۆكیكارێكی دیار و گەورەبوو لە مافەكانی ژنان، كاری بۆ زیاتر بەشداریكردنیانی دەكرد لە ژیانی سیاسی و كۆمەڵایەتیدا”.

لە وتارەكەیدا نووسیوویەتی، “لە سەردەمی ئەزموونی هەرێمی كوردستان، پێش ڕووخانی رژێمی بەعس، چەند دەستپێشخەریی یاسایی لەسەر فرەژنی و كوشتنی شەرەف پێشكەشكرد و ئەم ئامانجە بەرز و پێشكەوتنخوازانەی كە لە سروشتی ناوازەی كۆمەڵگاوە سەرچاوەدەگرێت، لەلایەن بیروڕای گشتی و ڕێكخراوەكانی ژنان و مافی مرۆڤ و كەسایەتییە ئایینییە رۆشنگەرەكانەوە پاڵپشتی كرا”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، “مام جەلال باوەڕی بە بەهێزكردنی ژنان لە كایەی سیاسی و كاروباری گشتی و ئەكادیمیدا هەبوو و ئەزموونی دیموكراسی لە سەردەمی دەسەڵاتەكەیدا لە كۆتاییەكانی نەوەدەكاندا شاهیدی سەرهەڵدانی ژنە وەزیر و دادوەر و چالاكوانی گشتی بوو لە سلێمانی و هەرێمی كوردستان بە گشتی و ئەم رۆڵە لە دوای رووخانی رژێمی بەعس بەهێزتر بوو، ئەمەش لە بڕگە دەستوورییەكان و پشكی ژناندا رەنگ دەداتەوە، مام جەلال یەكێك بوو لە باوكانی دامەزرێنەری دیموكراسی عێراق و ئەزموونی سیاسی نوێ لە عێراقدا و هەمیشە پێی وابوو كە بەهێزكردنی ژنان بناغەی بوونیادنانی كۆمەڵگایەكی دیموكراسی و سەقامگیرە”.

باسی لەوەش كردووە، بەهێزكردنی ژنان لە كەركوك، كە كەركوك نموونەیەكی زیندووی فرەچەشنی فەرهەنگی و نەتەوەییە، كورد و عەرەب و توركمان و نەتەوەكانی دیكە شانبەشانی یەكتر پێكەوەدەژین، لەم روانگەیەوە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان گرنگییەكی تایبەت بە بەهێزكردنی ژنان لە كەركوك دەدات، بەبێ گوێدانە نەتەوە و ئایین و نوخبەی یەكێتی لە كەركوك پێویستە رێبازی سەرۆك مام جەلال پەیڕەوبكەن بۆ بەهێزكردنی ژنان و فراوانكردنی دەرفەتەكانیان بۆ بەشداریی سیاسی، بەگوێرەی دیدگایەك كە هەمیشە باوەڕی پێی هەبووە، لایەنداریی ئەرێنی، واتە لایەنگری ژنان، بۆ ئەوەی دادپەروەری ئینتقالی بەدیبهێنێت و قەرەبووی رابردووی نەبوونی ژنان لە بوارەكانی ژیانی سیاسی و كۆمەڵایەتیدا بكاتەوە.

راشیگەیاند، رۆڵی ژن لە سیاسەتدا، بەشداریی ژنان لە ژیانی سیاسیدا هەنگاوێكی جەوهەرییە بۆ گەیشتن بە دادپەروەری و یەكسانی، ژنانی كەركوك توانای خۆیان سەلماندووە بۆ كاریگەری لەسەر بڕیاردان و بەشداریكردن لە بوونیادنانی كۆمەڵگایەكی باشتر و پێویستە پشتگیری لە دەستپێشخەرییەكانی ژنان بكرێت نەك تەنها ژنانی یەك نەتەوە و نیگەرانییەكانی ژنانی كەركووك هاوبەشن، ئازارەكانیان بەردەوامە و پێویستە پشتیوانیان بكەین و پێویستە بەرەیەكی یەكسانی فراوانیش چالاكبكرێت.

ئەوەشیخستەڕوو، پێكەوەژیانی ئاشتییانە لە كەركوك، پێكەوەژیانی ئاشتییانە لەنێوان پێكهاتە هەمەچەشنەكانی كەركوك، هەوێنی سەقامگیری و خۆشگوزەرانیی شارەكەیە و بە برەودان بە دیالۆگ و ڕێزگرتنی یەكتر دەتوانین كۆمەڵگەیەكی ئاشتی و دادپەروەری بوونیاد بنێین و بەهێزكردنی ژنان لە كەركوك بە واتای بەهێزكردن و بەرزكردنەوەی تەواوی پێكهاتە و سەقامگیری و خۆشگوزەرانی شارەكە .

ئەنجام:

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پابەندە بە درێژەدان بە كارەكانی بۆ بەهێزكردنی ژنان و پێشخستنی پێكەوەژیانی ئاشتییانە لە كەركوك و ئێمە پێمانوایە لە رێگای هاوكاریی هاوبەش و رێزگرتنی یەكتر و پابەندبوون بە بەهاكانی دادپەروەری و یەكسانی دەتوانین داهاتوویەكی باشتر بۆ هەموو خەڵكی كەركوك بوونیادبنێین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی: پێویستە هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا و بەبێ دواکەوتن ئەنجامبدرێت

ئەمڕۆ بەسەرپەرشتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە دەباشان کۆبووەوە. بەپێی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە،…
Total
0
Share