بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری گەرمیان رایدەگەیەنێت، لە ماوەی رۆژانی جەژنی قوربانی پیرۆز و رۆژانی دوای جەژن زیاتر لە 20 هەزار گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیارییەكانی سنوورەكەیان كردووە.
بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری گەرمیان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لە ماوەی رۆژانی جەژنی قوربانی پیرۆز و ڕۆژانی دوای جەژن گەشتیاران لە خواروو و ناوەڕاستی عێراق لە رێگای مەرزی نێودەوڵەتیی پەروێزخان سەردانی ناوچە گەشتیارییەكانی گەرمیانیان كردووە.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بەپێی دوایین ئامار زیاتر لە 20 هەزار گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیارییەكانی سنوورەكەیان كردووە.