سەرچاوەیەكی وەزارەتی پێشمەرگە دەنگۆی راگرتنی هاوكاریی دارایی هێزەكانی هاوپەیمانان بۆ لیوا هاوبەشەكان رەتدەكاتەوە.
سەرچاوەیەك لە دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، هاوكاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ هێزەكانی پێشمەرگە، كە مووچەی لیوا هاوبەشەكانی پێدابەشدەكرێت، رانەگیراوە.
سەرچاوەكە ئەو دەنگۆیەی رەتكردەوە كە لەو بارەیەوە بڵاوكراونەتەوە.
لەكاتێكی پێشتری ئەمڕۆدا هەندێك لە میدیاكان بڵاویانكردەوە كە چیتر هێزەكانی هاوپەیمانان مووچەی لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە دابینناکەن و، دەبێت لەمەودوا هەردوو حکومەتی هەرێم و بەغداد چارەسەری دابینكردنی مووچەی ئەو لیوایانە بكەن.
دەربارەی ئەو بڕە پارەیەش كە بڕیارە لە رۆژانی داهاتوودا بەسەر پێشمەرگە و پلەدارانی لیواكاندا دابەشبكرێت و لە 432 هەزار دینار پێكدێت، بەپێی هەندێك لە سەرچاوەكان هاوكارییەكی جیاوازە و پەیوەندی بە مووچەی مانگانەوە نییە.