پۆلیسى سلێمانى رایدەگەیەنێت، تۆمەتبارێك دەستگیركرا و دەستبەسەر كۆمەڵێك چەك و تەقەمەنیدا گیرا.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى رایگەیاند، دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە بەشی پۆلیسی دەربەندیخانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییان سەبارەت بەوەی كەسێك كاری كڕین و فرۆشتنی چەك و مامەڵە بەچەكی نایاساییەوە دەكات، دەستبەجێ بنكەی پۆلیسی دەربەندیخان راسپێردرا بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێبكەن و رێوشوێنی یاسایی بگرنەبەر.
دەشڵێت، پاش ئەنجامدانی رێكاری یاسایی پێویست و وەرگرتنی بڕیاری دادوەر شوێنی چەك و تەقەمەنییەكان دەستنیشانکرا و دەستگیرا بەسەریاندا و، تۆمەتبارێكیش لەسەر بابەتە تاوانكارییەكە دەستگیرکرا.
پۆلیسى سلێمانى ئاماژەشدەدات، لەئێستادا تۆمەتبار (ص.گ.) بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 13 لە یاسای چەكی ژمارە دووی ساڵی 2022ی بەركار لە هەرێمی كوردستان راگیراوە و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن.