رەمەک رەمەزان: خوێندکارێکی 12ی زانستی لە کاتی چوونی بۆ تاقیکردنەوە گیانیلەدەستدا

رەمەک رەمەزان، قائیمقامی قەزای چەمچەماڵ بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، خوێندکارێک بەناوی زانیاری خواکەرەم عەلی لە رێگەی چوونی بەرەو تاقیکردنەوەکان، لە رێگا تووشی رووداوی هاتوچۆ بووە، بەهۆیەوە گیانیلەدەستداوە.

بە گوێرەی قسەکانی رەمەک رەمەزان، گەنجەکە خۆی خەڵکی گوندی سەروچاوەی بازیان بووە، بەڵام لە تەکیە دانیشتووە و لە رێگە بووە بۆ بەشداریکردنی لە تاقیکردنەوەی گشتییەکان لە خوێندگەیەکی چەمچەماڵ.

شەریف رەحیم، جێگری بەرپرسی تەندروستیی چەمچەماڵ بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، رووداوەکە لە جۆری وەرگەڕان بووە، گەنجەکە لە شوێنی رووداوەکە گیانیلەدەستدا.

بە گوێرەی قسەی شەریف رەحیم، هێنانی تەرمەکەی بۆ سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ ئاڕاستەی پزیشکی دادیی چەمچەماڵ کراوە.

بابەتی پێشتر

پێشبینی زیادبوونی خواست لەسەر ئۆتۆمبێلی کۆری دەکرێت

بابەتی دواتر

پارێزگاری هەولێر: کاتێک دەڵێین دەست بە ئاوەوە بگرن رەخنەمان لێدەگرن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share