راگەیەندراوێك لە بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسیی هەرێمەوە

بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسیی هەرێم پێشبینییەكانی كەشوهەوای بۆ ئەمڕۆ و سبەی بڵاوكردەوە و ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە سبەی لە گەرمیان پلەكانی گەرما دەگاتە 48 پلەی سیلیزی

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما نزیكدەبنەوە لە تۆماركراوی دوێنێ.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، سبەی شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك پەڵەهەور و پلەكانی گەرما نزیكدەبنەوە لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 45

سلێمانی : 40

دهۆك : 43

كەركوك : 46

هەڵەبجە : 44

زاخۆ : 45

سۆران : 41

حاجی ئۆمەران : 29

گەرمیان : 48

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تۆمەتبارێک دەستگیرکرا هەڕەشەری بڵاوکردنەوەی وێنەی لە کەسێک کردووە و داوای پارەی لێکردووە

کەسێک لەلایەن پۆلیسی سلێمانییەوە دەستگیرکرا کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەی لە هاوڵاتییەک کردووە و لەبەرامبەردا داوای پارەی لێکردووە. بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share