رێكارێكی نوێ پەیڕەودەكرێت و بەهای دۆلار دادەبەزێت

وتەبێژی بازاڕی دراوی شاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، بانكی ناوەندیی عێراق كار لەسەر ئەوە دەكات كە سەكۆی ئەلیكترۆنی نەمێنێت و هاوشێوەی وڵاتانی دیكە بانكەكان حەواڵەی دەرەكی بكەن و بەوەش پڕۆسەی حەواڵە خێراتردەبێت و كاریگەری لەسەر دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار دەبێت.

جەبار گۆران وتەبێژی بازاڕی دراوی شاری سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، پێشتر كە بانكی ناوەندیی ریفۆڕمی لە سیستمی بانكەكان دەستپێكرد حەواڵەی دەرەكی لە رێگای سەكۆی ئەلیكترۆنییەوە بوو، بەڵام ئێستا دەیەوێت سەكۆی ئەلیكترۆنی نەمێنێت و هاوشێوەی وڵاتانی دیكە بانكەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان حەواڵەی دەرەكی بكەن و بەوەش پڕۆسەی حەواڵەی دەرەكی خێراتردەبێت و كاریگەری لەسەر دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دەبێت.

وتیشی، “بانكی ناوەندیی كار لەسەر ئەوە دەكات كە بەهای 100 دۆلار لە بازاڕەكاندا لە خانەی 140 هەزاردا جێگیربێت و لە 145 هەزار دیناردا زیاتر نەبێت و لە چەند رۆژی رابردوودا بەهۆی گەشتكردن و فەریزەی حەجەوە بەهای دۆلار بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و چاوەڕواندەكرێت بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار جێگیربێتەوە”.

بابەتی پێشتر

بۆ بەشەخۆراكی هاوڵاتییان بڕیارێك دەركرا

بابەتی دواتر

راگەیەندراوێك لە بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسیی هەرێمەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزی و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share