ماوەی قەدەغەی راوەماسی کۆتایی دێت

قەدەغەی راوکردنی ماسی لە هەرێم کۆتایی دێت، بەڕێوەبەری سامانی ماسییش دەڵێت تا ئێستا نەگەیشتووینەتە ئاستی خۆبژێوی و پشت بە هاوردەکردن دەبەستین.

ئەمڕۆ 20ی حوزەیرانی 2024 ماوەی قەدەغەکردنی راوەماسی لە هەرێمی کوردستان کۆتایی دێت.

بێستون نەجمەدین، بەڕێوەبەری سامانی ماسی لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانی هەرێم لە دیدارێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، بەرهەمی ماسی لە ئەمساڵدا زیادیکردووە و ئێستا نزیکەی 413 پرۆژەی بەخێوکردنی ماسی لە هەرێم مۆڵەتیان هەیە، بەرهەمی ساڵانەیان نزیکەی سێ هەزار و 500 تۆن ماسییە.

بەپێی وتەی بێستون نەجمەدین، چەند پرۆژەیەکی ماسی هەن کە مۆڵەتیان نییە و ئێستا لیژنەیەک سەرقاڵی کۆکردنەوەی ئاماری ئەو پرۆژانەیە و لە داهاتوویەکی نزیکدا بڕیار لە چارەنووسیان دەدرێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو بەرهەمی ماسییەی لە هەرێم هەیە پێداویستی ناوخۆ پڕناکاتەوە و تا ئێستا نەگەیشتووین بە ئاستی خۆبژێوی، بەڕێژەی زیاترلە %50 پشت بە هاوردەکردن دەبەستین لە وڵاتانی دراوسێ و شارەکانی ناوەراست و باشووری عێراق.

رۆژی 5ی ئازاری 2024 قەدەغەی راوەماسی لەهەرێمی کوردستان دەستیپێکرد.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی زۆریی توشبووانی كۆرۆناوە بەشی فەرمانگەیەك لە سلێمانی دادەخرێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی توشبوونی “ژمارەیەكی زۆر”ی كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیی دابەشكردنی كارەبا ڕادەگەیەنێت و دەڵێت، بەوهۆیەوە دەوام لە بەشێكی…
Total
0
Share