ئێستا تەرمی بەرزان قادر محەمەد، ناسراو بە بەرزانی قالەی خەڵوز، هونەرمەند و پێشمەرگەی دێرین لە مزگەوتی ئەحمەدی حاجی عەلی لە سلێمانی و بڕیارە سبەینێ کاتژمێر 8:30 لەنزیک گۆڕی کوڕەکەیەوە لە گۆڕستانی ئابڵاخ بەخاکبسپێردرێت و پرسەکەشی لە مزگەوتی شێخ فەرید دەبێت.
کەمێک پێش ئێستا بەرزانی قالەی خەڵوز لە یەکێک لە نەخۆشخانە تایبەتەکانی سلێمانی بە جەڵتەی دڵ کۆچی دواییکرد.