قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوای هونەرمەند بەرزانی قالەی خەڵوز پەیامێکی بڵاوکردەوە

قوباد تاڵەبانی، لێپرسراویی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال بۆ کۆچی دوای هونەرمەند بەرزانی قالەی خەڵوز پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ”ماڵئاوا هونەرمەند و پێشمەرگە، کاکە بەرزانی قالەی خەڵوز”.

لێپرسراویی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال رایدەگەیەنێت، ”دوای زیاتر لە 10 ساڵ دوورکەوتنەوەی لە شاشە، تازە چاومان بە نواندنە باڵاکەی روون بووبووەوە، کەچی بە داخەوە مەرگ مەودای نەدا و دەستی ئەجەل بە یەکجاری لێی ستاندین. لەم ساتەوەختە ناخۆشەدا، رەنگە تەنها شتێک تۆزێک سوکناییمان پێ بدات ئەوەبێت کە دڵنیاین کوردستان و بەتایبەتیش زێدەکەی سلێمانی، هەرگیز هونەرە باڵاکەی و نوکتە و قسە خۆشەکانی و ماندووبوون و شەونخونییەکانی سەردەمی پێشمەرگایەتی کاکە بەرزان لە بیر ناکەن”.

ئاماژە بەوەش دەکات، ”کاکە بەرزان جگە لەوەی خزمەتێکی زۆری هونەری نواندنی کوردی کرد، لە شۆڕش و پێشمەرگایەتیشدا هەر خزمەتکاری نەتەوەکەی بوو. لە تەمەنی 18 ساڵیدا و لە رۆژگارە سەختەکاندا چەکی شەرەفی پێشمەرگایەتی دەکاتەشان و تا دواساتی تەمەنی لەسەر رێبازەکەی مایەوە”.

لەدرێژەی پەیامەکەیدا قوباد تاڵەبانی دەڵێت، ”هەر بەهۆی هونەرە باڵاکەی و راستگۆیی و دڵسۆزییەکەی لە شۆڕش و پێشمەرگایەتیدا، دەبێتە هاوڕێی جێی متمانە و خۆشەویستی سەرۆک مام جەلال و هێرۆخان و سەرکردایەتyی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و تا دواساتیش هەر خۆشەویستی هەمووان مایەوە”.

دەشڵێت، ”بەم بۆنە دڵتەزێنەوە، لە دڵەوە هاوخەمی خۆم لەگەڵ خانەوادە و کەسوکارە خۆشەویستەکەی و هەموو هەڤاڵە هونەرمەندەکانی دەردەبڕم. خوای گەورە روحی کاکە بەرزان بە بەهەشت شاد بکات و سەبوری و ئارامیش بە هەموولایەک ببەخشێت”.

بابەتی پێشتر

گەشتوگوزاری هەڵەبجە: لە سێیەم رۆژی جەژندا پێشوازیمان لە 23 هەزار گەشتیار کرد

بابەتی دواتر

سبەینێ تەرمی بەرزانی قالەی خەڵوز لەنزیک گۆڕی کوڕەکەیەوە لە گۆڕستانی ئابڵاخ بەخاکدەسپێردرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەسعود عەبدولخالق: 16ی ئۆكتۆبەر بەهۆی ئینكاریكردن لەسەر ئەنجامدانی ڕیفراندۆم ڕوویدا

توێژەرێكی سیاسی ڕایدەگەیەنێت، ڕووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر بەهۆی ئینكاریكردن لەسەر ئەنجامدانی ڕێفراندۆمەوە ڕوویدا. مەسعود عەبدولخالق توێژەری سیاسی لە لێدوانێكدا…
Total
0
Share