وتەبێژی وەزارەتی دارایی: ئاوات شێخ جەناب سێ جار داوای دەستلەكاركێشانەوەی پێشكەشكردووە

ئاوات شێخ جەناب

وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێم دەڵێت، تائێستا ئاوات شێخ جەناب سێ جار داوای دەستلەكاركێشانەوەی لە ئەركە حكومی و حزبییەكەی كردووە.

هونەر جەمال، وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم رایگەیاند، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێم لەماوەی ئەم چەند ساڵەدا سێ جار بە رەسمی دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەشکردووە، دواهەمین جار لە مانگی یەکی ساڵی 2023دا بوو.

دەنگی ئەمریكا لە زاری هونەر جەمال وتیشی، ” نەمبیستووە لەماوەی ئەو ساڵ و نیوەدا لەو هەڵوێستەی پەشیمان بوبێتەوە و تا ئێستا لەسەر ئەو بڕیارەی خۆی سوورە کە دەستلەکارکێشانەوەکەی قبوڵ بکرێت”.

داوای دەستلەکارکێشانەوەکەی هەم لە بزوتنەوەی گۆڕان و هەم لە حکومەتیشە، وتەبێژی وەزارەتی دارایی وای وت.

باسی لەوەشكرد، وەزیر داوای پڕکردنەوەی پۆستەکەی بە کەسێکی تر لە بزوتنەوەکە کردووە.

بابەتی پێشتر

بەلەمێك بە 70 كۆچبەرەوە نوقم بوو

بابەتی دواتر

ئاگادارییەك لە ئەوقافی هەرێمەوە دەربارەی هەندێك لەو هاوڵاتییانەی لە سعودیەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share